ئەمریکا: گەشبینین ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

2021-10-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نێردەی ئەمریکا بۆ دۆسیەی ئێران، گەشبینە بە ڕێککەوتنی واشنتۆن و تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

ڕۆبێرت مالی نێردەی ئەمریکا بۆ دۆسیەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی کەنداو گفتوگۆ لە بارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن.


وتیشی، گەشبینە کە تاران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر تاران بە کردار بیسەلمێنێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا.


(جۆزێف بۆریڵ) لێپرسراوی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش ڕاگەیاندووە، ئەوروپا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بەڵام (ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان) وەزیری دەرەوەی سعودیە، ھۆشداری داوە لە پڕۆسەی خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی و دەشڵێت، گفتوگۆکانی نێوان تاران و ڕیاز تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.