بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەموو گەنجە دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازادکران، ھاوکات ھەموو ھێز ئەمنییەکان و تانک و زرێپۆشەکانی کە لە گەڕەکەکانی شۆڕیجە و ڕەحیماوا جێگیرکرابوون پاشەکشەیانکرد و ڕەوشی شارەکە ئاسایکرایەوە.
"ڕێبوار تەھا"ش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، کێشەی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان بە بیری تەسکی حزبایەتی چارەسەر ناکرێت.