ھەسەدە: ١٢ حەشارگەی تیرۆریستان لە سنوری عێراق - سوریا لەناوبران

2021-05-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتاییھاتنی ئۆپراسیۆنەکەیان لە خۆرھەڵاتی "دێرەزوور" ڕاگەیاند و زیاتر لە ١٠ حەشارگەی تیرۆریستانیان لەناوبرد.

ھەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکەیان لە ناوچەی وادی "عەجیج" لە باکوری خۆرھەڵاتی "دێرەزوور" کۆتایی ھات و توانیان ١٢ حەشارگەی تیرۆرستان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا لەناوببەن، چەند ڕێگەیەکیشیان دۆزیوەتەوە کە تیرۆریستان بۆ ھاتووچۆ و چوونە عێراق بەکاریان دەھێنا.  


بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی ھەسەدە، ئۆپراسیۆنەکەیان ٤ ڕۆژی خایاندووە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری ئۆپراسیۆنە وشکانی و ئاسمانییەکانیان کردووە و چەند بۆردوومانێکیان لە ڕێی مووشەکەوە بۆ سەر چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.