نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبۆوە

2021-05-13
نرخی نەوت لە جیھان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بەرزبۆوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت نزیک بۆوە لە ٧٠ دۆلار.

بۆ ماوەی ٨ ھەفتەیە لەسەر یەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش گەیشتۆتە ٦٩  دۆلار و ٣٢ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە زیاتر لە ٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە،  ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو نرخەش  بەھۆی زۆری خواست لەسەر نەوت و  کەمبوونەوەی بەرچاوی ھەناردەی نەوتی خاوی ئەمریکا  دەگەرێتەوە.