سەعدی ئەحمەد پیرە سەرپەرشتیاری ھەڵمەتەکانی بانگەشەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ھەڵبژاردن لەگەڵ لێپرسراو و جێگر و کارگێران و ئەندامانی کۆمیتەی رێکخستنی گوێڕ و تیمەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن کۆبووە و گفتوگۆیان لە بارەی پێویستی پەیوەندیکردن بە دەنگدەران و شێوازی دەرگا بە دەرگا بەسەردانیکردنی ھاوڵاتیان بۆ ناساندنی کاندید و بەرنامەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان ، بە ئامانجی سەرخستنی لیستەکە لەسنوری بازنەی١ی پارێزگای نەینەوا.
ھەر لە سنوری ناحیەی گوێڕ سەعدی ئەحمەد پیرە بەیاوەری لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچووغ و کۆمیتەی گوێر لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و دانیشتوانی سنورەکە کۆبووە .