بۆ جاری سێیەم دادگایکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دوادەخرێت

2021-09-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیاربوو سبەینێ مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی لە دادگای دووی تاوانی ھەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن دادوەری دادگاکەوە، دادگایکردنەکە دوا دەکەوێت.

ھەرێم ڕەفعەت پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیاربوو سبەینێ لە دادگای دووی تاوانەکانی ھەولێر پڕۆسەی دادگاییکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەرئەوەی دادوەری دادگاکە مۆڵەتی وەرگرتووە دادگایکردنەکە دوا دەکەوێت.


مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ دەستگیرکراون و پێشتر دوو جار بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دادگایی کردنیان دواخراوە.