لە سلێمانی سیمپۆزیۆمێک لە بارەی گرنگی وزەی بەردەوام لە پاراستنی ژینگە بەڕێوەدەچێت

2021-09-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە چاودێری "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی_سەنتەری توێژینەوە، بە ھاوبەشی نەخۆشخانەی ھیوا و فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ سیمپۆزیۆمێک لە بارەی گرنگی وزەی بەردەوام لە پاراستنی ژینگە ڕێکدەخات.

سیمپۆزیۆمەکە بە ناونیشانی "پاراستنی ژینگە ئەرکی سەرشانی ھەمووانە" بەڕێوەدەچێت و دوو پانێل لەخۆدەگرێت، لە پانێلی یەکەمدا گفتوگۆ لە بارەی ژینگەیەکی تەندروست و کاریگەری لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە و گەشەپێدانی کارگەی چیمەنتۆ و پیشەسازییەکان بە گشتی و پاڵاوگە نەوتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە باس دەکرێن.


لە پانێڵی دووەمیشدا، پیشەسازیی و گەشەپێدانی پاراستنی ژینگە و باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لە کارگەی چیمنەتۆ و پاڵاوگەکان، لەگەڵ ئاوەڕۆی سلێمانی و کاریگەریەکانی لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ، تاوتوێ دەکرێن.