تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێش دەگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق

2021-09-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق کاتی گەڕانەوەی تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێشی لە ئەمریکاوە ڕاگەیاند.

حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا سەرجەم ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێشی تەواو کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داھاتوو ڕادەستی عێراقی بکاتەوە.


وتیشی، ئەمریکا لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین شوێنەواری بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە و تا ئێستا ١٧ ھەزار پارچەی شوێنەواری ڕادەستکردوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنی گەڕانەوەی شوێنەوارەکانیان بە بەغداد داوە، بەڵام پڕۆسەکە بە باشی بەڕێوەنەچووە.


ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی گلگامێش گوازرایەوە بۆ ئەمریکا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار ھەزار ساڵ پێش ئێستا و یەکێکە لە کۆنترین نوسراوەکانی مێژوو.