فراکسیۆنی یەکێتی: دەبێت حکومەت قەرەبووی لێبڕینی مووچە بکاتەوە

2021-07-25
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت حکومەتی ھەرێم کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات و قەرەبوکردنەوەی لێبڕینی موچەی موچەخۆران بکرێتەوە.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، بڕیارەی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم لەبارەی کۆتایی ھێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران بەرز دەنرخێنن و جەختیشدەکەنەوە دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازیی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمڕانی.

راشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا قەرەبووی لێبڕینی موچەی موچەخۆران بکرێتەوە.