ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت لەگەرمیان دەستیپێکرد
2021-07-25
|
گەرمیان ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جام ڕەش
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ (٢٥ی تەمموز) لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرد.
بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتەکە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە دیوانی ئیدارە، لەگەڵ قایمقامی قەزاکانی کەلار و کفری و بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەری ھاتوچۆی گەرمیان و فەرماندەی فەوجی پۆلیسی بەرگری شارستانی گەرمیان کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، جەلال نوری رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٥ ی تەمموز)ەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ھەڵمەتی گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و رێگری لە ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا دەستپێدەکات.
ھەر لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەرپەرشتیکردنی ھەڵمەتەکە و راییکردنی کارەکان، دواتر بەشداربوانی کۆبونەوەکە میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و یاسا و رێنماییە بەرکارەکانیان خستەڕوو و بڕیاردرا بە دانانی مەفرەزی ھاوبەشی ئاسایش و پۆلیس و ھاتوچۆ و بەرگری و فریاکەوتن بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتەکە.
|