یەکێتی ئەوروپا: ٢٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسین بۆ وڵاتانی ھەژار دابین دەکەین

2021-07-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یەکێتی ئەوروپا بەڵێن دەدات زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسین بۆ وڵاتانی ھەژار دابین بکات.

ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا جگە لەو ئەرکە ناوخۆییانەی لەسەر شانیەتی، ھاوکاریکردنی وڵاتانی جیھانیشی لە ئەستۆ گرتووە بە تایبەتی وڵاتانی ھەژار و کەمدەرامەت و ئەو وڵاتانەی بە دەست قەیرانی ئابوری و سیاسی و ئەمنییەوە دەناڵێنن.


وتیشی، یەکێتی ئەوروپا بەڵینی داوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا و پێش کۆتایھاتنی ئەمساڵ، زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسین بۆ وڵاتانی ھەژار دابین بکات.