سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین وڵات دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیکەی ھەشت پلە نزم دەبنەوە، لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم.

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ھەشت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە تاوەباران و بارانی بەخوڕ و مامناوەند لە چەند کاتێکدا دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.

دەستەی کەشناسی دەشڵێت، بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەکرێت.