وەزیرانی ناوخۆ و دارایی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیرانی ناوخۆ و دارایی حکومەتی ھەرێم تایبەت بە تاوتوێکردنی پرسی ھەڵبژاردن و چەند پرسێکی ئەمنی و دارایی و ئابووری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی ئەمنی و دارایی و ئابووری کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ دوو وەزیرەکەی ھەرێم گفتوگۆیانکردووە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو.