کونسوڵخانەی بەریتانیا پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی سۆران دەکات

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر پەیامێکی پرسە و هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی بەشە ناوخۆیی سۆران کرد.

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر لە پێگەی "ئێکس" پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەن، کە ئازیزانیان لەدەستداوە لەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە هەینی ڕابردوو لە سۆران ڕوویدا و ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارانی ئەو رووداوەش خواست.

شەوی ھەینی رابردوو لە شاری سۆران ئاگر لە بەشە ناوخۆییەک کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ١٤ کەس گیانیانلەدەستدا، حەوت کەسی تریش برینداربوون.