راگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمەوە

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕایدەگەیەنێت کە بەردەوامن لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ و راگەیاندنیان.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە لەکاتی دەستپێکردنی ناونووسین و تاوەکوو رێکخستنیان بەردەوام کار لەسەر پرۆسەکە دەکەن و لە ئێستادا لە دوا قوناغی ئامادەکارییەکانیاندا بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٤.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا و پێش کۆتایی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی دەزگا پەیوەندارەکان و دەزگاکانی راگەیاندن بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت و ناوەکان بڵاودەکرێتەوە.