مامۆستایانی ناڕازیی: سبەینێ لە سلێمانی و ھەڵەبجە و شارەزور و راپەڕین خۆپیشاندان دەکەین

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی رایدەگەیەنن، دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، سبەینێ لە سلێمانی و ھەڵەبجە و شارەزوور و ئیدارەی راپەڕین خۆپیشاندان ئەنجام دەدەنەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راینگەیاند، داوا دەکەن بەغداد راستەوخۆ مووچەکانیان بۆ خەرج بکات و مووچەکانی پێشووتریشیان بۆ قەرەبوو بکاتەوە، ھاوکات داواش دەکەن وانەبێژان دابمەزرێندرێن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی یەکشەممە لە سلێمانی و ھەڵەبجە و شارەزوور و ئیدارەی راپەڕین خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەن.

ئەوەشیان خستەڕوو، وەفدێکیان لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆی کردووە و بەمزوانەش بەمەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان سەردانی بەغداد دەکەنەوە.