بەھۆی گرانی نرخی نەوتی ماڵان بەشێک لە ھاوڵاتیان ئامادەنین نەوت وەربگرن

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوامە، بەڵام بەھۆی گرانی نرخەکەیەوە بەشێک لە ھاوڵاتیان ئامادەنین ئەو بەشە نەوتە وەربگرن.

تەھا جەمال لێپرسراوی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی و دەوروبەری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشکردنی نەوت بەسەر ھاوڵاتیاندا بەردەوامە بە نرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ھەر خێزانێک، لە ئێستاشدا لە مەڵبەندی یەک دەستیان بە دابەشکردنی نەوت کردوە.

سەبارەت بە راگرتنی دابەشکردنی نەوتیش ئاماژەی بەوە کرد، بەھۆی ئەوەی حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە نەوت بە نرخی ٥٠ ھەزار دینار رەوانەی ھەرێم بکات و بە ھەمان نرخ دابەش بکرێت، ھاوڵاتیان ئامادەنین نەوت بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار وەربگرن، کۆمپانیای تایبەتمەندیش ئامێری پێوانەکردنی نەوتی وەرگرتووەتەوە بۆ دووبارە چالاککردنەوەیان، بەو ھۆکارانەش ماوەی دوو رۆژە نەوت لە ناوشاری سلێمانی دابەشنەکراوە.