بەھۆی بەفر بارینەوە لە باکوری کوردستان رێگەی ٢٦١ گوند بەرووی ھاتووچۆدا داخراوە

2023-11-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی بەفر بارینەوە لە باکوری کوردستان رێگەی ٢٦١ گوند لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس بەرووی ھاتووچۆدا داخراوە

بە ھۆی بارینی بەفرەوە رێگەی نێوان ٢٦١ گوند و ناوچە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم و ئەردەخان و قەرس داخراوە، تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی ئەرزەڕۆم سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەوبانەکانن.
ھاوکات شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگاکانی بۆلو و کارابوک و ساکاریا لە باکوری کوردستانی گرتوەتەوە، لەو ناوچانە زیاتر لە پێنج سانتیمەتر بەفر باریووە.

ھاوکات لە بەرزاییەکانی پارێزگای کارابوکیش بەفر باریوە و ئاستەنگی ھاتوچۆ بۆ ھاووڵاتیان دروستبووە، لە ھەندێک شوێن رێگەی نێوان کارابوک - بارتن بە ھۆی بەفرەوە گیراوە و بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیریان خواردوە و روداوی ھاتوچۆی لێکەوتوەتەوە.