بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بچێتە بەغداد، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت ئامانج لە سەردانەکە بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی موچەی فەرمانبەرانە و شایستە داراییەکانی ھەرێمە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند رایگەیاند، سەردانەکەی شاندی ھەرێم بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی لیژنەی دارایی و یەکلایکردنەوەی پرسی موچەی فەرمانبەرانە، تادواتر لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات
لەبارەی ٧٠٠ ملیار دینارەکەوە، د.نەرمین مەعروف باسی لەوەکرد، بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ عێراق پارەکە بۆ ھەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەوان دەیانەوێت شایستەی دارایی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو مسۆگەر بکەن.