نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

2023-10-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرە یەکێتی  کرد و ھیوای خواست، ئەمە سەرەتایەکی گرنگ بێت بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی یەکڕیزیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان و ھەمووان  ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن.

‏‎لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و یەکێتی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە کردنەوەی کۆنگرەی یەکێتی  دەربڕی و جەختیکردەوە، یەکێتی پابەندە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و ھەنگاوەکانی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک دەبێت و یەکڕیزیی کوردیش لەپێشینەی کارەکانی دەبێت.

 


 زۆرترین خوێندراو