سەرۆک کۆمار پەیامێکی سەرەخۆشی لە مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستینەوە پێگەیشت
2023-09-27
|
کوردسات نیوز
سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧-٩-٢٠٢٣ پەیامێکی سەرەخۆشی لە مەحمود عەباس، سەرۆک فەلەستین سەبارەت بە قوربانیانی کارەساتی قەزای حەمدانییە پێگەیشت.
ئەمەش دەقە پەیامەکەیەتی:
برای بەڕێز د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق خودای گەورە بتانپارێزێت.
ھەواڵی دڵتەزێنی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەسمان پێگەیشت لەڕۆڵەکانی گەلی عێراقی برا لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی بۆنەکان لە حەمدانییەی پارێزگای نەینەوای عێراق.
لە ڕێگەی بەڕێزتانەوە بەناوی دەوڵەت و گەلی فەلەستین و بەناوی خۆمەوە سەرەخۆشی و ھاوسۆزیمان بۆ کەسوکاری قوربانیان و حکومەت و گەلی عێراق لەم کارەساتە گەورەیەدا دەردەبڕین.
داواکارین لە خودای گەورە سۆزی بەرفراوانی خۆی بەسەر کۆچکردواندا بڕێژێت و بە بەھەشتی بەرینیان شاد بکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلەکەتان.
إنا للە وإنا إلیە راجعون
ڕامەڵڵا ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی زایینی
مەحمود عەباس
سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری
ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین
|