دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی ئەمیرێکی گروپی تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت

2023-09-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، بە ھەماھەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعشیان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا بە ھەماھەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخاری ) دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) گرووپی تیرۆریستی داعش بووە. 

دەشڵێت، "ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیان، ھەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبن بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراھەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ھەرێمەکەمان".