تەندروستی عێراق: رێژەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبونەوەدایە

2023-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت تای خوێنبەربوون لە زیادبووندایە و تەنھا لە ھەفتەی ڕابردوودا ١٢ حاڵەتی نەخۆشیەکە تۆمارکراون.

ریازعەبدول ئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیاند، توشبوون بە تای خوێنبەربوون تا ئێستا بەردەوامی ھەیە و ھۆکارەکەشی بۆ جۆرێک لە مێروو گەڕاندەوە کە بە گیانی ئاژەڵانەوەیە، وتیشی، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ کێشەی ئەم مێرووانە چارەسەر بکات و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەری بگرێتە بەر.

راشیگەیاند، بەھۆی زۆری حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکە لیژنەیەکی ھاوبەشیان پێکھێناوە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.

بە پێی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، رۆژانە دوو بۆ سێ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار دەکرێت و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا ١٢ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.