هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچیدوایی د. فیراز مەعروف بەرزنجی

2023-09-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھۆی کۆچیدوایی د. فیراز مەعروف بەرزنجی پزیشکی دێرین و بەئەزموونی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خزمانی شێخانی قادرکەرەم دەکات و دەڵێت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین.

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خزمانی شێخانی قادرکەرەم 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆرە فیراز) کچی شەھید شێخ مارف بەرزنجی و خێزانی شێخ مستەفا شێخ ئیسماعیل بەرزنجیمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان