لە عێراق ٤٢٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون و ٥٦یان گیانیان لەدەستداوە

2023-07-26   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
لە عێراق ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە بەرزبوونەوەدایە و تائێستا ٤٢٠ کەس تووشبوون و ٥٦یان گیانیان لەدەستداوە، لیژنەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکانیش ژمارەیەک رێکاری بەپەلە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە دەگرێتەبەر.