پۆلیسی سلێمانی بکوژی سەمەد عارف دەستگیردەکات

2023-06-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئەو ھاووڵاتییەی راگەیاند کە بەسێ فیشەک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بکوژی سەمەد عارف، ئەو هاووڵاتییەی کە شەوی ٧/٨ی ئەم مانگە لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا دەستگیرکرا.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، ھێزەکانیان بەردەوام لە لێکۆڵینەوەدابوون تاکو بکوژی ئەو ھاووڵاتییە دەستگیربکەن و بە سزای خۆی بگەیەنن.

سەمەد عارفی تەمەن ٤١ ساڵ باوکی سێ منداڵ بوو،لە نێو ماڵەکەی خۆی لە سەرچنار بە سێ فیشەک کوژرا.