سبەینێ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات.
ئەمڕۆش ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوەوە و دووپاتی کردەوە، کە ھەموو ئەو فراکسیۆنانەی لە ھاوپەیمانێتییەکەدان و لە رابردوودا پرۆژەیاسای بودجەیان پەسەند کردوە، بەردەوامن لە ھەڵوێستەکەیان و ھەبوونی دەنگی نارازیش حاڵەتێکی تەندروستە.
ھاوکات حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش داوا لە فراکسیۆنە کوردستان دەکات، لە بەرامبەر مافەکانی خەڵکی کوردستان یەکدەنگ بن.