وردەکاریی دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی پشووی نەورۆز ئاشکرا دەکرێت

2023-03-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، رۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، لە ٨ی ئادارەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستیپێکردووە و بە خانەنشینی پێشمەرگە لە ٣٠ی ئادار دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی دێت.


 


 زۆرترین خوێندراو