وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات

2023-02-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی بەغداد دەکات و چەند دۆسیەیەکی گرنگ تاووتوێ دەکات.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ لاڤرۆڤ دەگاتە بەغداد و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وزەدا تاووتوێ دەکات.

ئەوەشی راگەیاندوە، وەفدی یاوەری لاڤرۆڤ پێکدێت لە نوێنەری کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گاز و رۆژی دوو شەممەش لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ دەبێتەوە، دواتر لاڤرۆڤ سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمیشدا کۆدەبێتەوە.