مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

2023-02-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە یادی ( ٢٩) ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کردن و ڕایگەیاند ، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا وەک ھێزێکی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لە پرۆسەی سیاسی کوردستاندارۆڵی بەرچاو و ئیجابی ھەبووە.

دەقی پیرۆزباییەکە ... 

بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەرێزان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
پیرۆزبایی یادی( ٢٩) ساڵەی ئیعلانکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبەرێزتان وئەندام ولایەنگرانتان دەکەین.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵانی رابردووداوەک ھێزێکی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لەپرۆسەی سیاسی کوردستاندارۆڵَی بەرچاو و ئیجابی ھەبووە.

ھیوادارین ئەم یادەتان ببێتەھەوێنی قووڵبونەوەی زیاتری تەبایی و ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەپێناوخزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا.

بەرێزان، لەم قۆناغەداکە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەبەردەمماندایە ، ئومێددەخوازین ھەوڵەکانمان چڕتربکەینەوەبۆرەخساندنی ئامادەسازییەکی پێشوەختەی گونجاو کە خۆی دەبینێتەوە لەھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و رێکخستنەوەی لیستی دەنگدەران وجێگیرکردنی ئەوەی کە پێکھاتەکان نوێنەری خۆیان ھەڵبژێرن و وەک کارتی فشاری لایەنێکی سیاسی بەکارنەھێنرێن ، تاکو ھەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت.
لە کۆتاییدا دووبارەھیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازین.

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان