بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان لە بەکارھێنانی ڕێگەی قولەرەیسی- سەرچنار، بەھۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە بەردەم ھۆڵی باخان لە قولەرەیسی سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆریەکی شکاودان، ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە و شەقامەکە تەسک بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەقامەکە دانەخراوە، بەڵام بەھۆی تەسکیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.