جۆ بایدن : واشنتن پابەندە بە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ بەغداد

2023-02-03   |  
فۆتۆ: 
گۆران
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتۆنی بە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دووپات کردەوە، بایدن لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دۆسیەی ئابوورییان تاووتوێ کردوە.

کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، بایدن، پابەندبوونی ئەمریکای بەرامبەر بە عێراق لەبەرامبەر پەرەسەندەکانی ناوچەکەدا دووپاتکردوەتەوە ، هەروەک هەردوولا نەهێزکردنی سەروەریی و سەربەخۆیی خاکی عێراقیان دووپاتکردوەتەوە .

ھەروەک بایدن و سودانی لە بارەی کارنامەی ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق و پلانی زامنکردنی ئابووری عێراقیان تاوتووێ کردوە و لەو روەوە بایدن رایگەیاند، ئامادەن بە تەواوی پشتیوانی بکەن.

لە بارەی ھەرەشەکانی داعش و ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییشەوە بایدن پاراستنی عێراقی دووپاتکردوەتەوە.

پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان لە کاتێکدا بوو کە شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی سپی بووە.