ترەمپ: پێدانی تانک بە ئۆکراین جەنگی ئەتۆمی ھەڵدەگیرسێنێت

2023-01-27   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ھۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە فراوانبوونی شەڕی ئۆکراین و ھەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای بڕیارەکەی جۆ بایدن و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بە مەبەستی ناردنی ٣١ تانکی ئەبرامزی ئەمریکی و ١٤ تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی بۆ ئۆکراین رایگەیاند، سیاسەتی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین، سیاسەتێکی ھەڵە و مەترسیدارە، بە تایبەتی لەکاتێکدا کە ھێزێکی گەورەی وەک روسیا بابەتی سەرەکییە و لە ھەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە.

وتیشی، جگە لەوەی لەناکاو روسیا کاردانەوەی زۆر توندی بەرامبەر ئەمریکا و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەبێت، پێدانی ئەو ژمارە تانکەش بە ئۆکراین لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ ھەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی.