بەشار ئەسەد کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان رەتدەکاتەوە

2022-12-07   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەتدەکاتەوە و دەیەوێت ئەو کۆبوونەوەیە دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بکرێت.

ئۆرھان میری ئۆغڵو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکەپە رایگەیاند، سوریا داوایەکی تورکیای بۆ رێکخستنی دیدار لەنێوان بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەتکردووەتەوە.

وتیشی، دیمەشق نایەوێت ئەو کۆبوونەوەیە لەئێستادا بکرێت و دەیەوێت بۆ دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دوابخرێت، کە بڕیاروایە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، بەڵام رەوشەکە ھەستیارە و رەنگە کاریگەریی لەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ھەبێت.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی لە تورکیا، کە بڕیاروایە حوزەیرانی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، رەنگە چاو بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا و بەشار ئەسەد بخشێننەوە و لەگەڵ ئەسەد کۆببێتەوە.