مامۆستایانی وانەبیژ لە پێنجوێن بەھۆی وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ بە نوێنەرایەتی ٥٥٠ مامۆستای وانەبێژ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن گردبوونەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی وانەوتنەوەیان راگەیاند و ھۆکاری بایکۆتکردنەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دوای سێ مانگ لە دەوامکردن ھیچ دڵنیاییەکیان پێنەدراوە بۆ ئەوەی بکرێنە گرێبەست.