بەریتانیا: پلانێکی درێژخایەن بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا و چین دادەڕێژین

2022-11-28   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێندەدات پلانێکی درێژخایەن بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا و چین دابڕێژن و رێگری لە فراوانخوازییەکانیان بکەن.

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی رایگەیاند، بەریتانیا بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ کرانەوەی زیاتر و پەیوەندییەکی بەھێزدایە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و ھێڵی سوریشی لەسەر ھیچ وڵاتێک نییە، بەڵام بەو مەرجەی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای رێزگرتن و پاراستنی بەرژوەندییەکان بێت.

وتیشی، روسیا و چین بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵدەدەن سەرجەم وڵاتانی جیھان کۆنترۆڵبکەن، کە ئەوەش نەک ھەر بەدینایەت، بەڵکو زیانی زۆر بەو دوو وڵاتە دەگەیەنێت، بۆیە بەرنامەیەکیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە پلانێکی درێژخایەن لە دژی ئەو دوو وڵاتە دابڕێژن و روبەڕوی فراوانخوازییەکانیشیان دەبنەوە.