ھەسەدە دەستگیرکردنی چوار داعش لە کەمپی ھۆل راگەیاند

2021-06-21   |  
٤ تیرۆریستی داعش
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی راگەیاند، کە لە کەمپی ھۆل تاوانیان ئەنجامداوە.

"ھەسەدە" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە لە کەمپی "ھۆل" کە خاوەن رەگەزنامەی عێراقین و لە دوای ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکەی ناوچەی "باھۆز" وەک مەدەنی خۆیان گەیاندبووە ئەو کەمپە. ھەسەدە راشیگەیاندووە، ئەو تیرۆریستانە ٣ مەدەنییان کوشتووە کە یەکێکیان ژن بووە.  


لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە، ھەسەدە ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی "عەگیدات" لە ریفی دێرەزووری خۆرھەڵات دەستگیرکردووە، کە ھاووڵاتیانیان ناچار دەکرد بە پێدانی پارە، رۆژی ٤شەممەی رابردووش لە شارۆچکەی "شەحیل" ٣ تیرۆریستی تری داعشیان دەستگیرکرد.