پانێڵی بەرەو دەستورێكی دیموكراسی بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

2021-06-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان جەمیل ھەورامی بەبێ رکابەر بە سەرۆکی کۆمەڵەکە ھەڵبژێردرایەوە. لەدووەم رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی کۆمەڵەکە کراو دواتریش دەنگدان بۆ سەرۆکی کۆمەڵەکە ئەنجامدراو جەمیل ھەورامی بەبێ رکابەر بە سەرۆکی کۆمەڵەکەی ھەڵبژێردرایەوەو دواتریش ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەکە دەستی پێکرد کەلە ١٣ کەس پێکھاتووە. دووەم کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بە بەشداری ٥٠٠ ئەندام ماوەی دوو رۆژە لە سلێمانی دەستی پێکردووە.