چوار کەس لە ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر بنکەی عەین ئەسەد دەستگیرکران

2021-06-21
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
چوار کەس لە ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار دەستگیرکران.

سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند، دوای بە ئامانجکردنی بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" بە مووشەک، ھەواڵگری عێراق ھەڵمەتێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا و توانیویانە چوار کەس دەستگیر بکەن، کە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو ھێرشانەیان ئاڕاستە کراوە. 


 لە مانگی ئاداری رابردووەوە، نزیکەی ١٠ مووشەکی کاتیوشا ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کراون، کە ھێزە بیانییەکانیان تێدا جێگیرکراوە، پەنجەی تۆمەتیش ئاڕاستەی گروپە چەکدارەکان دەکرێت.