حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بۆردومانەکانی ئێران ھاتە دەنگ

2022-09-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز


ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی ھەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین. 

بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە ھەر پاساوێک، ھەڵوێستێکی ناڕاست و  بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە ھێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو  ھۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بھێنرێت.

سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٩/٢٨