وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم ماوەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینی بۆ ٤٨ سەعاتی دیکە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی درێژکردەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی و ئەوانەی تائێستا فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، ماوەی زانکۆلاین ٤٨ سەعاتی دیکە و تاکو سەعات ١٢ی شەوی رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ئەیلوول درێژکردووەتەوە.
عەباس ئەکرەم راشیگەیاند، ئەوە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، داواشی لە دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی کرد، ئەوانەی کە تائێستا فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، لە ماوەی ئەو ٤٨ سەعاتەدا پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تەواو بکەن.
لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی کارا کراوە، بڕیاروابوو بۆ ماوەی ١٠ رۆژ سیستمەکە کارا بێت.