دانیشتووانی ھەرێم 14% عێراق پێکدێنێت بەڵام پشکی ھەرێم بە 12.6% ئەژمارکراوە

2022-09-25   |  
فۆتۆ: 
ئاکار
ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتووانی ھەرێم 5 ملیۆن و 884 ھەزار کەسە و رێژەی 14% دانیشتووانی عێراق پێکدێنێت، بەڵام پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق بە کەمتر لە 12.6% ئەژمارکراوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستانی بە (5 ملیۆن و 884 ھەزار و 23) کەس دیاریکردووە، بەوەش رێژەی ١٤%ی دانیشتووانی عێراق پێکدێنێت.

راشیگەیاند، ساڵانە ئەو رێژەیە دەکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنی پشک و شایستە داراییەکانی ھەرێم لە بودجەی گشتی حکومەتی فیدڕاڵ، بەڵام چەند ساڵێکە وێرای دروستکردنی ئاستەنگی بۆ پێنەدانی شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ و بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق ، پشکی ھەرێم بە کەمتر و بە ڕێژەی 12.6% ئەژمارکراوە، ئەوەش ستەمە کە بەرامبەر ھەرێم دەکرێت.