کۆریای باکور موشەکێکی تری ئاڕاستەی خۆرھەڵاتی نیمچە دورگەی کۆریا کرد

2022-09-25   |  
فۆتۆ: 
شنیار
کۆریای باکور موشەکێکی تری ئاراستەی خۆرھەڵاتی نیمچە دورگەی کۆریا کرد و ئەمریکا و کۆریای باشوریش لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ھەر پێشھاتێک.

لێپرسراوانی کۆریای باشور ئاشکرایان کردووە، بەیانی یەکشەممە کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی مەودا کورتی  ئاراستەی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی نیمچە دەرگەی کۆریا کردووە ، ئەوەش ١٩ ھەمین موشەکە کە ئەمساڵ پیۆنگ یانگ ئاراستەی کردووە، ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردوە کۆریای باشور لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ھەر پێشھاتێک کە بەھۆی موشەکەکانی پیۆنگ یانگەوە دروست ببێت.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکاش لە ناوچەی زەریای ھێمن و ھندی رایگەیاندووە، تا ئێستا موشەکەکانی کۆریای باکور ھەرەشەیەکی راستەوخۆیان بۆ سەر ئەمریکا و سەربازەکانی لەناوچەکەدا دروست نەکردووە، بەڵام ئامادەن بۆ ھەر پێشھاتێک.