ئەنجومەنی پزیشکی ئوردن دان بە نۆ نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستاندا دەنێت

2022-08-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی پزیشکی ئوردن دان بە چوار نەخۆشخانەی سلێمانیدا دەنێت

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی لەنووسراوێکی ڕەسمیدا کەئیمزای دکتۆر محەمەد موسا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی لەسەرە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە  نۆ نەخۆشخانە لە ھەرێمی کوردستان کە چوار نەخۆشخانەیان دەکەوێتە شاری سلێمانی ئەوانیش نەخۆشخانەی شار، نەخۆشخانەی منداڵبوون، نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان و نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاری.

ڕشیگەیاند، لەو نووسراوەدا ھاتووە لەوەڵامی نووسراوێکی ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان سەبارەت بە بەدەستھێنانی دانپیادانانی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشق لەھەرێمی کوردستان، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بەژمارەیەک نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشقی پزیشکی لەھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکھێنانی لیژنەیەک.

تەندروستی سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە، دوای سە ردانکردنی لیژنەیەک لە ئەنجومەنی پزیشکی ئوردنی وە دیراسە کردنی نەخوشخانەکان، ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر دانپیادانان بە چوار نەخۆشخانە لە سلێمانی و دوو نەخۆشخانە لە ھەولێر سێ نە خوشخانە لە دھۆک. 

ئەنجومەنی پزیشکی ئوردن دامەزراوەیەکی پزیشکییە و لەسەر ئاستی جیهان چەندین بڕوانامەی وەرگرتوە. چەندین پزیک و شارەزای پزیشکی لە خۆدەگرێت.