موقتەدا سەدر رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە دواخستنی خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە، ئەوەش بە مەبەستی "شکستپێھێنانی پلانی گەندەڵکاران."
موقتەدا سەدر کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی دەستنیشان نەکردووە، بەڵام دەڵێت، خوێنی گەل لە ھەموو شتێک بەنرخترە و عێراقییەکان بەردەوام دەبن لە مانگرتن تاکو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکریت.
سەدر دەشڵێت، گەةدەڵکاران گرەو لەسەر جەنگی ناوخۆیی دەکەن، ئەوانیش گرەو لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەکەن و بەردەوام دەبن لە چاکسازی و شۆڕش دژی گەندەڵکاران.