بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھیوادارم گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە ھەوێنی کارکردنمان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێزان سەرۆک، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم ئەم یادە ببێتە ھاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و کاری پێکەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان. گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە ھەوێنی کارکردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان.
ھەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢٢