ئێران لەسەر بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەشق بە فەرماندە سەربازییەکانی ڕوسیا دەکات

2022-08-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لێپرسراوانی سەربازیی ئێران لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی وڵاتەکەیان مەشق و ڕاھێنان بە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ڕوسیا دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بە وردی چاودێری ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و ڕوسیا دەکەن بە مەبەستی پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن تارانەوە بە مۆسکۆ بۆئەوەی لە شەڕی ئۆکراین بەکاری بھێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵگە و زانیاری وردیان لەبەردەستدایە کە ماوەی چەند ھەفتەیەکە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی روسیا لە ئێرانن و لەلایەن لێپرسراوانی سەربازیی ئەو وڵاتەوە مەشق و ڕاھێنانیان پێدەکرێت لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی دەیدەن بە ڕوسیا.