پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەیەکجاری کۆتایی ھات

2022-08-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ ١١-٨-٢٠٢٢ کۆتاڕۆژبوو بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٢، کەتێکڕا بڕی (٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) تەن گەنم لەھەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نەوزادشێخ کامیل ڕایگەیاند: پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٠٢٢/٥/٢٥ ڕاگەیەنرا لە ھەرێمی کوردستان دەستبەوەرگرتنی گەنم کرا و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتای ھات.

 بەڵام بەھۆی بونی ژمارەیەکی زۆر لەبارھەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان ھێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١١ وبەیە کجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕادەگیرێت .

لە ئێستاشدا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرە یە 

سلێمانی: (١٤١٫٢١٧٫٤٠٠) سەدوچل ویەک ھەزار و دوسەد و حەڤدە تەن وچوارسە دکیلۆ .

ھەولێر: (١٢٣٫٠٤٦٫١٦٠) سەدوبیست وسێ ھەزارو چل وشەش تەن وسەدوشەست کیلۆ .

دھۆک: (٥٨٫١٢٣٫٤٨٠) پەنجاوھەشت ھەزارو سەدوبییت وسێ تەن وچوارسەدو ھەشتا کیلۆ .

کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە ھەرێمی کوردستان بریتی یە لە

(٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) سێ سەدو بیست ودوھەزارو سێ سەدو ھەشتاوحەوت تەن وچل کیلۆ وەرگیراوە .