١٣ بەنزینخانەی تر لە ھەولێر سزادران

2022-08-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتییەکەی ١٣ بەنزینخانەی تر لە شاری ھەولێر سزادران و سێ بەنزینخانەش بەھۆی زیاتر جارێک سەرپێجی ناوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەم ھەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی ٤١ وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر، ١٣ بەنزینخانەی تر لە ھەولێر و دەوروبەری بەھۆی دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە ھاوڵاتیان  سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند، لەسەرەتای مانگی ٦ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون ٢٠١ بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا سێ بەنزینخانە بەھۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەھاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەنەوە. 

پارێزگای هەولێر دڵنیای بە ھاوڵاتیان دەدات، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ھەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە ھاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین