شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات

2022-08-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک) لە سوپاسنامەیەکدا سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ھەوڵ و کۆششەکانتان بەرزدەنرخێنم بەتایبەت کەماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کە ئەمەش نیشانەی ئەمەکداری و خەمخۆریتانە.


دەقی سوپاسنامەکە : 

سوپاسنامەیەک لە خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەدەوە لەرێگەی نوسینگەی تایبەتییەوە بۆ رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان 
دڵسۆزان و خەمخۆرانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
سوپاسی ھەوڵ و کۆششەکانتان دەکەم بەتایبەت کەماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کە ئەمەش نیشانەی ئەمەکداری و خەمخۆریتانە، لەھەمانکاتدا لەڕێگەی ئێوەوە سوپاسی ھەموو ئەو کەس و سەرمایەدارانەش دەکەم کە ھاوکاری رێکخراوە دڵسۆزەکەمان بوون لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە گرنگەدا بۆ زامنکردنی پەروەردەکردنی نەوەیەکی گۆشکراو بەزانست و زانیاری لەژینگەیەکی لەبار و شایستەی سەردەمیانە بۆ پەروەردە و فێرکردن. 
ھەر سەرکەوتوبن و نمونەتان زۆربێت 

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد